زانستەکان - دانستنیها, ئێمە ئەبێت هەموو رۆژ فێر بین

لەم بلاگە زۆرتر بابەتی زانستی بڵاو ئەکرێت، بۆ سڵامەتی جەستە، بۆ چالاک کردنی خۆمان، بۆ وزە گردن بۆ ناو بازاری کار ، بۆ دنیای خۆشی و ژیانی خۆش و سەربەرزانە

شەر کردن لە ناو ماڵ و تەک خێزان و رەفێق و قەوم، شتێکی باوە و گشتمان لەگەڵی ڕا هاتوین و هیچ کەسیش نازانێت کە زۆر لە کەسانێک کە لە ناو شەرا هەن ، توشی کێشەی دەروونی ئەبن. کێشەی دەرونی یان رەوانی جورێکە کە زۆرێک کەس هەیانە بەلام پی نازانن، ژیانی مروڤ ئەگوڕێت و زۆر خراوی ئەکات، بەڵام پی نازانین چون وەکو برین نیە کە خوێنی لێ بێت و بیبینین یان ئێشی بێت و پی بزانین. ئەتوانێت کارێک بکات کە بنیام کار نەکات و پوڵ پەیا نەکات ، کاتێک کە قسە ئەکات لەگەڵ خەڵک، خۆشی لێ نەچێت و گۆشەگیر بێت، یان توڕەیی زۆر ناو مێشکیا بێتو و دۆستو ئاشنا نەتوانێت تەحەمۆڵی بکات، نەخۆشی دەرونی زۆر خەتەرە و کاتێکیش مروڤ پی ئەزانێت هەر ناچێت بۆ لای دوکتر چون پی عەیبە. ئەگەر ژیانێکی پر لە ئێسترس و شەر و ناخۆشی مان بێت توشی کێشەی دەرونی ئەبین. نە پولی خاس کە ژیانمان بوگزەرێنێت ئەتوانین پەیا بکەین، نە خۆشی ئەبینین لەگەڵ دۆست و خزم و ... زۆر گرینگە و بە کەم سەیری نەکەین، هۆشمان بە خۆمان بێت. ژیانێکی ئارام و خۆش و بێ شەر و سڵامەت بۆ خۆمان دروست بکەین.

کەربۆهیدرات بە قەن(شەکر، شیرینی) ، نشاستە (وک برنج و هێرڵ و نان) ، فیبر (وەک سەوزی و میوە) ئەڵێن . کەربۆهیدرات سوتەمەنی جەستەی ئێمەیە، بەڵام قەنەکان بە خێرایی جەزب ئەون و نشاستەکان بە ئارامی، و جەستە ناتوانێت فیبر جەزب بکات. ئێستا ئەبێت بزانین کە ئەگەر شیرینی و قەن بخوین بە خێرایی وزە ئەگرین و ئەگەر گەرەکمانە وزەمان بەردەوام بێت و کاتێکی زۆری پێ بچێت تا تەواو بوونی ئەبێت نان و برنج و هێرڵ و... بخوین.هەروا ئەمە بزانن کە زۆر خواردنی قەن و شیرینی و نشاستە خاس نیە و کێشەی زۆرمان بۆ دروست ئەکات و لە داهاتوو زۆرتر ئەنوسم و بۆتان شی ئەکەم کە چی بە چیە.

ئەم بابەتانە کە ئەینوسم، لە قسە کردن تەک کۆپایلۆت ، زیرەکی دەستگردی مایکروسافت فێر ئەبم و خۆم شی ئەکەمو تەک کتێو و ... تێکڵاوی ئەکەمو ئەینوسم. ئەم دو بابەتە کە نوسیمە وا بووە ، تا بزانم لە داهاتوو چی ئەبێت .

جەستەی ئێمە بۆ ئەوە کە کار بکات سەرچاوەی سوتەمەنی هەیە کە ئەوە "کەربۆهیدراتە" کە لە نان و ماکارۆنی و برنج کە بەشی زۆری خواردنی ئێمەیان دروست کردە، هەیە، هەر وا ئەوە بزانن کە ئەگەر جەستەی ئێمە کەربۆهیدرات بۆ سوتاندن پەیا نەکات دەست ئەکات بە سوتاندنی چەوری و بۆ خاترئەمەیە کە مروڤ کاتێک کە نان ناخوات لاغەر ئەوێت ، چۆن جەستە دەست ئەکات بە سوتاندنی چەوری دەور سک و ران و .....