شەر کردن لە ناو ماڵ و تەک خێزان و رەفێق و قەوم، شتێکی باوە و گشتمان لەگەڵی ڕا هاتوین و هیچ کەسیش نازانێت کە زۆر لە کەسانێک کە لە ناو شەرا هەن ، توشی کێشەی دەروونی ئەبن. کێشەی دەرونی یان رەوانی جورێکە کە زۆرێک کەس هەیانە بەلام پی نازانن، ژیانی مروڤ ئەگوڕێت و زۆر خراوی ئەکات، بەڵام پی نازانین چون وەکو برین نیە کە خوێنی لێ بێت و بیبینین یان ئێشی بێت و پی بزانین. ئەتوانێت کارێک بکات کە بنیام کار نەکات و پوڵ پەیا نەکات ، کاتێک کە قسە ئەکات لەگەڵ خەڵک، خۆشی لێ نەچێت و گۆشەگیر بێت، یان توڕەیی زۆر ناو مێشکیا بێتو و دۆستو ئاشنا نەتوانێت تەحەمۆڵی بکات، نەخۆشی دەرونی زۆر خەتەرە و کاتێکیش مروڤ پی ئەزانێت هەر ناچێت بۆ لای دوکتر چون پی عەیبە. ئەگەر ژیانێکی پر لە ئێسترس و شەر و ناخۆشی مان بێت توشی کێشەی دەرونی ئەبین. نە پولی خاس کە ژیانمان بوگزەرێنێت ئەتوانین پەیا بکەین، نە خۆشی ئەبینین لەگەڵ دۆست و خزم و ... زۆر گرینگە و بە کەم سەیری نەکەین، هۆشمان بە خۆمان بێت. ژیانێکی ئارام و خۆش و بێ شەر و سڵامەت بۆ خۆمان دروست بکەین.